AP ١٤٠٣ خاکەلێوە ١٦ ٠١:٢٣

شەڕەکە هێشتا درێژەی هەیە؛

سێ هێرشی هاوکاتی تیرۆریستانی جەیشولزولم بۆ سەر سپا لە باشووری ئێران

سێ هێرشی هاوکاتی تیرۆریستانی جەیشولزولم بۆ سەر سپا لە باشووری ئێران

هێرشی سەرنەکەوتووی تاقمی تیرۆریستی جەیشولزەلوم بۆ سەر بارەگای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە شاری ڕاسکی باشووری ئێران.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێک پێش ئێستا تاقمی تیرۆریستی جەیشولزولم هەوڵیدا بە هێرشێکی چەکداری هێرش بکاتە سەر بارەگاکانی سپای پاسدارانی لە شاری ڕەسک، بەڵام بە بەرخۆدانی هێزەکانی سپا ئەو هێرشە تێکشکێندرا.

سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاند کە ئەو هەواڵانەی بڵاوکراوەتەوە لەسەر ململانێی لە شاری سەرباز درۆیە.

گیانلەدەستدان و برینداربوونی ٣ تیرۆریست لە شاری ڕاسک

سێ ئۆپراسیۆنی تیرۆریستی لە یەک کاتدا لە بنکەی پۆلیسی چابەهار ١١، فەیلەقی سپای چابەهار و فەیلەقی سپای ڕاسک ئەنجامدراون.

تا ئێستا ٣ تیرۆریست بریندار بوون و یەکێکیان کوژراوە و پێکدادان و ڕاوەدوونانی تیرۆریستان تا ئێستاش بەردەوامە.

News ID 49684

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha